وێنەی یەکێک لە کێڵگە غازیەکانی عێراق وێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق
پێش شەپۆلێکی سارد
بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوت و 760 تۆن LPG بۆ کوردستان دەنێرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان، گەیشتنی باری نەوتی سپی و غازی شل “LPG”ی کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە نێردراوە، بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا راگەیاند.
بەڕێوبەری گشتی نەوت و کانزاکان لە وەزارەت، فەلاح سەید مەولود هەواڵی گەشتنەکەی لە بڵاوکراوەیەکدا راگەیاندووە.
بەغدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دابین دەکات کە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵان دیاریکراوە، بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە دابەش بکرێت.