هەواڵگریی سەربازیی عێراق
هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق:
“سێ حه‌شارگه‌ی داعشمان له سنووری كه‌ركوک تێكدا”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق ئاشكرای كرد، سێ حەشارگەی داعشیان تێكداوه و دەستیان به‌سه‌ر چەک و پێداویستی لۆجستی لە کەرکوکدا گرتووه.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11.11.2026 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، “له هەوڵە هەواڵگرییە بەردەوامەکان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، بە تایبەتی فەوجی هه‌واڵگریی فیرقەی 8ی پیادەی میکانیزەکراو، سێ حەشارگەی لە پارێزگای کەرکوک ئاشکرا کرد، کە بۆ پشتیوانی لۆجستی و هاوکاریکردنی ئه‌ندامانی ئەو رێكخراوه بەکاردەهێنران.”
روونیشیانکردەوە، “ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی پێداویستیی خۆراک و پێداویستیی لۆجستیی جۆراوجۆر، هەروەها تفەنگێکی کڵاشینکۆف و سێ كۆگا و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێر و کەرەستەی تر، کە بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری لۆجستی بۆ ئەندامانی ئەم باندانە بەکاردەهێنرێن.”
ئاماژەیان بەوەش کردووه، “ئەو کەرەستە دەستبەسەرداگیراوانە لەلایەن یەکە ئەندازیارییەکانەوە بەپێی رێکارە دامەزراوەکان، لە شوێنی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و پرۆسێسکراون”.