ئیتر بێ شەوقی رووناکی نابن

موەلیدەکانی سلێمانی خشتەیان بۆ دانرا و کارەبا هەڵدەکەن

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە ئەمڕۆوە دەست بە کارکردن دەکەن، بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو کە کاتی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان رێکخراوە.

بەپێی خشتەی راگەیەنراو، موەلیدەکان بەیانیان لە کاتژمێر 6:00 تا 8:00ی بەیانی کار دەکەن، هەروەها لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارانیش لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کارەبا دابین دەکەن.

هەروەها، لە رۆژانی هەینی، کاتی کارکردنی موەلیدەکان لە کاتژمێر 11:00ی بەیانی تا 1:00ی دواینیوەڕۆ دیاری کراوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، کە هاوڵاتییانی سلێمانی چاوەڕوانی رێکخستنی کاتی دابینکردنی کارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەکانەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا