پارێزگاری سلێمانی تەلەفۆنی بۆ پارێزگاری هەولێرکرد؛ ئامادەین

ئەحمەد مستەفا

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئامادەیی تەواوی خەڵک و حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ هاوکاری و پشتیوانی لە پارێزگای هەولێر دەربڕی.

ئەو پشتیوانییە دوای بارانە بەلێزمەکە و دروستبوونی لافاو هات، لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر.

لەو پەیوەندییەدا، کە پارێزگای سلێمانی بەشێکی ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا کردووە، هەڤاڵ ئەبوبەکرد، ئامادەیی پارێزگاکەی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرک و هاوکارییەک، کە پێویستییەکانی هەولێر دابین بکەن.