هەولێر

سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە

964+

توانا نەقی

پارێزگاری هەولێر بەهۆی ئەم باران و زیانەی کە بەر چەندین ماڵ و شوێن کەوتووە و لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران سبەینێی کردە پشووی رەسمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانێکی زۆر بەداخەوە چەندین گەڕەک و شوێنی هەولێر زیانی پێکەوتوەو ئاوێکی زۆر چۆتەماڵان، تەواوی تیمەکانی حکومەت لەئێشکگرن و لەخزمەتی هاوڵاتیاندان.

پارێزگار ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەند لە ئێستادا باران وەستاوە بەڵام بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و کارکردنی تیمەکان، دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەند دارەکان بڕیاریاندا.
– سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە باخچەی ساوایان تا زانکۆ، بە حکومی و ئەهلیەوە، پشووی فەرمی بێت.
– سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دەسەڵاتیان پێدراوە، هەر فەرمانبەرێک کە ئەمشەو ئاو چووەتە ماڵیەوە یان بەهۆی ئاستەنگی هاتووچۆ نەتوانێ بەیانی دەوام بکات، غیاب نەدرێ و بە پشوو بۆی هەژماربکرێ.
– تەواوی کارمەند و فەرمانبەرانی لایەنە خزمەتگوزاری و بەهاناوەچوونەکان، لە ئێشکگری بەردەوام بن.

زانیاری دێت …..