لە ناوچەکانی دیکە لاواز دەبێ

تا بەرەبەیان باران و هەورەبروسکە لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام دەبێ

ئەحمەد مستەفا

پێشبینیی کەشوهەوا ئاماژە بە بەردەوامبوونی کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لە ناوچەکەمان دەکات، بەڵام ئاستی دابارین لە پارێزگا و ناوچەکان جیاواز دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ شایەتی بارانی لاواز و پچڕپچڕ دەبن.

لە بەرامبەردا، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان،رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەورەبرووسکە و لێزمەباران تا بەرەبەیان بەردەوام دەبن.

بەمەش چاوەڕوان دەکرێت ناوچەکانی باشووری هەرێم لەم شەپۆلە زیاتر کاریگەری وەربگرن، ئەمە دواین قسەی کەشناسی هەرێمی کوردستانە، کە ئەمشەو 7.11.2026 بڵاوی کردووەتەوە.