سلێمانی
بارانی باش باریوه و چه‌ند ماڵێكیش ئاویان تێچووه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
له‌و بارانه‌ی شه‌وی رابردوو له سلێمانی باریوه، دڵخۆشیی هاوڵاتیان و جووتیارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه رێژه‌یه‌كی باش باریوه، به‌ڵام چه‌ند ماڵێكیش ئاویان تێچووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 كه له سه‌رچاوه‌كانی كه‌شناسی وه‌ریگرتووه، له دوێنێوه بارانی باش باریوه و به‌راورد به پارساڵ له‌و كاته پاییزه‌ییه‌دا، رێژه‌ی ئه‌مساڵ زۆر باشه و جێی خۆشحاڵیی هاوڵاتیان و جووتیارانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ دڵخۆشییه‌كه، كێشه بۆ چه‌ند ماڵێكیش له سلێمانی دروست بووه و ئاو چووه‌ته ناو ماڵه‌كانیان.
964 هه‌ر له‌گه‌ڵ بارانی به‌خوڕی سلێمانی، ڤیدیۆی ته‌واوبوونی زێرابه سندووقییه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی خه‌لیفاوه‌شی گرتووه و پردێكی هاتوچۆشی بۆ دروست كراوه و خه‌ریكه ئیشه‌كه به ته‌واوی كۆتایی دێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا