كێشه‌كه چییه؟
منداڵانی حەسەکە خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانیش ته‌قه‌ی هه‌واییان كرد
964+
نووسینگه‌ی رۆژئاوا
له شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، له كاتی ناڕەزایی ده‌ربڕینی ئاشتیانەی منداڵانی قوتابخانە كوردییه‌كان، کە داوای ناساندنی زمانی دایکی خۆیان ده‌كه‌ن و و داوا ده‌كه‌ن كوردی بخرێته ناو پرۆگرامەکانی خوێندنه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌ی هه‌واییان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تیمی 964 له حه‌سه‌كه، ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا تەقەی ئاسمانیان کردووە و گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکانی دەوروبەری دروست بووه.
منداڵانی كوردی حه‌سه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكردووه و داوا ده‌كه‌ن به زمانی دایكیان بخوێنن و زمانی كوردی بخرێته ناو پرۆگرامی خوێندنه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا