یانەی هەولێر
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر میوانداریی كازمه‌ی كوێتی ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 8:00 ی ئێواره، یانەی هەولێر لە یاریگه‌ی خۆی، لە قۆناغی سێیەمی یارییەکانی کۆمەڵەی سێیه‌م لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، میوانداریی یانەی کازمه‌ی کوێتی دەکات.
هەردوو یانە هەوڵدەدەن ئەنجامێکی باش به‌ده‌ست بهێنن و چانسی خۆیان لە خوله‌كه‌دا بەرز بکەنەوە، كه هه‌ولێر یارییه‌كی دۆڕاندووه و یارییه‌كیشی نه‌كردووه، كازمهش دوو یاریی رابردووی به‌رامبه‌ر ئیتفاق و عه‌جمان دۆڕاندووه.
یانەی هەولێر بەو هیوایەی کە سوود لە یاریگه و جه‌ماوه‌ر وه‌ربگرێت و یه‌كه‌م بردنه‌وه له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ زیاتر له 16 هه‌زار هانده‌ر له یاریگه ئاماده‌بن.
لوئه‌ی سه‌ڵاح راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، ئێواره‌ی دوێنێ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی پێش یارییه‌كه، ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تیپه‌كه له شه‌ش یاریی رابردوو له خولی عێراق و خولی كه‌نداو بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه.