دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق:
هێڵی کۆڕەک تیلیکۆم لە 14 پارێزگا راگیرا
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، هێڵی کۆڕەک لە 14 پارێزگای عێراق راگیران و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە بۆ پارێزگاکانی دیکە.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق دەڵێت، “دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی بە کۆرەک تیلیکۆممان دابوو، بارەگای سەرەکی بگۆڕی پەخشی کۆمپانیاکە لە پارێزگای بەسرە، بابل و دوو بارەگایان لە بەغدا داخران، ئەمەش بووە هۆی راگیرانی تۆڕەکەیان لە 14 پارێزگا.”
ئەوەش هاتووە، پڕۆسەی راگیرانی تۆڕەکە لە پارێزگای نەینەوا بەردەوامە و بۆ ئەوەی بەتەواوی لەوێش رابگیرێت و لە کەرکوکیش بنکەی سەرەکی داخراوە.
دەستەکە باسی لەوە کردووە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت لە هەموو شارەکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.