نیو ملیۆن کەس چوبوون

فێستیڤاڵی هەنار 110 تۆن خۆڵ و خاشاکی هەبوو

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی هەڵەبجە دەڵێ، لە ماوەی 4 رۆژی فێستیڤاڵی هەنار، 110 تۆن خۆڵ و خاشاک لە دەوروبەری شوێنی فێستیڤاڵ کۆکراوەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی و جوانیی شوێنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵ.

ئەو لە حاڵێکدا، لە چوارەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، هەڵمەتی پاککردنەوە و شۆردنی دەوروبەری پارک و شوێنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵ بەردەوام بوو.

ئەمڕۆ دوای چوار رۆژ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار بوو لە پارێزگای هەڵەبجە و لەو ماوەیەدا 502 هەزار سەردانیکەر سەردانی فیشتیڤاڵەکەیان کردووە.

دوای تەواو بوونی فێستیڤاڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئامارەکان خرانە روو بەجۆرێک بەم شێوەیە بووە لە رووی سەردانیکەر و فرۆشی فێستیڤاڵەکە.

ئاماری کۆتایی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە:

فرۆش: ملیارێک و هەشت سەد و بیست ملیۆن فرۆش تەنیا لەناو فێستیڤاڵ

گەشتیار و سەردانیکەر: پێنج سەد و دوو هەزار گەشتیار و سەردانیکەر

هەلی کار: هەزار و هەشت سەد خاوەنکار راستەوخۆ لەناو فێستیڤاڵ هەلی کاریان بۆ رەخسا

کارکردنی تیمەکانی ژینگەپارێز؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):