سلێمانی

“تکایە کەمێک کەمتر بدزن” نمایش دەکرێت

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

سبەینێ لەیەکێک لە هۆڵە دێرینەکانی سلێمانی کە هۆڵی ئامادەیی سلێمانی کوڕانە و لە حەفتا و هەشتاکان نمایشێ تیادا کراوە و سبەینێ بە هۆڵەکا بە شانۆیەکی دیکە بەناوی تکایە کەمێک کمتر بدزن شاد دەبێتەوە.

زەریا سامی دەرهێنەری شانۆکە بۆ 964 وتی، ماوەیەکی زۆرە کە پێنج مانگە خەریکی پرۆڤەن و هەتا بینەریش بمێنێ نمایش بەردەوام دەبێت، ماوەی شانۆکەش دوو کاتژمێرە.

هیوا رەوف کە ئەکتەری شانۆکەیە دەڵێت، یادگاری زۆری لەگەڵ ئەم هۆڵەدا هەیە و لە ساڵی 1983 نمایشی تیادا کردووە.

لەولاوە کەنار سەرچڵی ئەکتەر وتی، رۆڵەکە لە کەسایەتی خۆیەوە نزیک نییە چوونە رۆڵی یەکەم گۆڕهەڵکەنی ژن دەبینێت لە جیهاندا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی