بانکی ناوەندیی عێراق:

بڕیاری کەمکردنەوەی سەرمایەی پێویست بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانیی زێڕ راست نییه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بانکی ناوەندیی عێراق ره‌تیکردەوە بڕیاری کەمکردنەوەی سەرمایەی پێویست بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانیی زێڕ دەربکات.

ئەمڕۆ شەممە 31.10.2026 لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە ئەوەی لە لایەن هەندێک پلاتفۆرمی میدیایی و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە دەرکردنی بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی کەمترین سەرمایەی پێویست بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانیی زێڕ، هەروەها ئەو ژمارە و وردەکارییانەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە سەبارەت بە پۆلێنکردنی ئەو کۆمپانیایانە و پێداویستییەکانی کارکردنیان.

بانکه‌كه‌ پشتڕاستی کردەوە، “ئەوەی لە هەندێک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لەو بارەوە بڵاوکرایەوە هەڵەیە و هیچ بڕیارێکیش لەلایەن ئەوانه‌وه‌دەرنەچووە، کە ئەو هەموارکردنانەی پێشتر باسکراون لەخۆبگرێت.

بانكی ناوه‌ندی داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، پشت بەو زانیارییانە ببەستن کە بانکەکە لە ڕێگەی پلاتفۆرمە فەرمییەکانییەوە بڵاویده‌كاته‌وه‌ و وردبینی لە بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵەکانی پەیوەست بە کەرتی دارایی و بانکیدا بكه‌ن.