دیمەنێک شاری دهۆک - وێنە؛ ئەرشیف
حەوت کەس دەستگیر کران
لە دهۆک شەڕ لە نێوان کارمەندانی خواردنگەیەک و شۆفێرێکی دلیڤەری روویدا
964+
شۆڕش قادری
لە دهۆک شەڕ لە نێوان کارمەندانی خواردنگەیەک و شۆفێرێکی دلیڤەری روویدا و حەوت کەس دەستگیر کران.
پۆلیسی دهۆک لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دهۆک شەڕ لە نێوان کارمەندانی خواردنگەیەک و شۆفێرێکی دلیڤەری روویداوە و دوو کەس بەسووکی برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەند خولەکێک دوای دروستبوونی شەڕەکە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.
بەبڕیاری دادگای دهۆک و بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی حەوت کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.