پۆستەری کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب - وێنە: 964
کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان بەردەست دەبێ
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبە لە هەولێر
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبە لە هەولێر و ئەگەر نەتتوانیوە کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان دەستبخەی، خۆت بگەیەنە.
لە رۆژی 21ـی ئەم مانگەوە 18ـیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر بە بەشداری 400 ناوەندی چاپ و پەخش دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ کۆتا رۆژیەتی.
رۆژی پێنجشەممە 29.10.2026 کتێبی “یادەوەری و تێڕامان”ـی دوکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتوانی دیاری کورد لە پێشانگەکە خرایە بەردەستی عاشقانی کتێب، بەڵام لە کەمتر لە سەعاتێکدا کتێبەکە نەما و هەموویان برد.
دوێنێ دانا فایەق، بەرپرسی خانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە 964ـی وت، ژمارەیەک چاپی تازەی کتێبەکە بەڕێوەیە و ئەمڕۆ بەردەست دەبێ، بۆیە هەر کەس فریا نەکەوتووە بیکڕێ، ئەمڕۆ دەتوانێ بچێتە پێشانگاکە و کتێبەکە دەست بخات.