لە 42 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
کارتی نیشتمانی و سووتەمەنیتان لەبیر نەچێ
لە 42 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
لە 42 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
چەند رۆژێکە سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزین لە هەولێر کەمتر بووەتەوە و بەنزینخانەکان تاڕادەیەک هێور بوونەتەوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 31.10.2026 لە 42 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێت دابەش دەکرێت.
وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتر لەو جۆرە بەنزینەی پێدەدرێت.
هەر شۆفێرێک جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەبێ کارتی نیشتمانیشی پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛