دوێنێ شەو چی روویدا؟
لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلەوە تا دوایین قسەکانی ترەمپ
هەژان هادی
لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلەوە تا دوایین لێدوانی ترەمپ و وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە، لێرە بە پوختی هەمووی دانراوە؛
📌 کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دوایین ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی بڵاوکردەوە؛ لیستەکەی ناتەنیاهۆ 53 کورسی، لیستەکەی ئایزنکۆت 48 کورسی و لیستی عەرەبیش 19 کورسییان بەدەستهێناوە.
📌 بەپێی هەواڵێكی بی بی سی، هێشتا نزیکەی 480,000 هەزار دەنگی (سەرباز، دیپلۆمات و کەسانی دیکە) هەژمار نەکراون و لەوانەیە جیاکردنەوەی ئەو دەنگانەش، رۆژێک بۆ دوو رۆژی بوێت.
📌 پارتی لیکود کە ناتانیاهۆ سەرۆکایەتی دەکات دەڵێت: پارتە عەرەبییەکان کە پشتگیری تیرۆریزم و لەناوبردنی دەوڵەتی جوو دەکەن، هەڵبژاردنیان لەڕێی هەڕەشە، بەرتیلدان، توندوتیژی و ساختەکارییەوە دزیوە.
📌 پارتی لیکود: سەدەها بەڵگەی دزینی هەڵبژاردنەکان دەخەینە بەردەم پۆلیس، ئاسایشی ناوخۆ و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە ساختەکاری گەورە لە کۆمەڵگە عەرەبییەکاندا کراوە.
📌 لیستی هاوبەشی عەرەبی وەڵامی پارتی لیکود، پارتەکەی ناتەنیاهۆی دایەوە و دەڵێن: هیچ پێشێلکارییەک لە هەڵبژاردنەکان رووینەداوە و ئەو تۆمەتانەی باس لە دزرانی هەڵبژاردنەکان دەکەن، قسەی دۆڕاوەکانن.
📌 لیستی هاوبەشی عەرەبی: هەنگاوی یەکەممان لابردنی ناتەنیاهۆ و سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیلە
📌 دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەکسیۆس: سەرەتا هەواڵی ترسناکم لەسەر ناتانیاهۆ پێدەگەیشت، بەڵام ئێستا لە هەڵبژاردنەکاندا لە دۆخێکی زۆر باشدایە، بیستومە پشتگیرییەکەی من گۆڕانکارییەکی گەورەی دروستکرد
📌 ترەمپ: ئێران بەهۆی کەمی کارەباوە، لە بەرهەمهێنانی درۆندا گرفتی بۆ دروست بووە
📌 ترەمپ: ئێران گورزێکی کوشندەی بەر کەوتووە و بەمزووانە جەنگەکەی لەگەڵ تەواو دەکەم
📌 سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ تۆڕی سی ئێن بی سی: گەیشتووینەتە ساتێکی راستەقینە و یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئێران
📌 سکۆت بێسێنت: هاوکاری دارایی ئێران بۆ حـ.ـوسـ*ـییەکان و حــ.ـەمـ*ـاس و حـ*ـیزبـ*ـوڵا خەریکە دەبڕدرێت
📌 سکۆت بێسێنت: تاران ناتوانێت دەست بە دۆلار رابگات، ئەمەش مانای وایە کە ناتوانێت سەرچاوە و داهاتەکانی نوێ بکاتەوە
لەو ناوخۆش ئەم هەواڵانە هەبوون؛
📌 بەرە بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی سالم بە دیاریکراوی لەبەردەم هۆتێل رۆتانا بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی کێشا بە راگرێکی کۆنکرێتیدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکە برینداربوو
📌 شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی: نەخۆشخانەی (هیوای گەورە) تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لەناو پارکی هەواری شار لە سلێمانی دروست دەکرێت