"یەکێکیان ئەم بەیانییە بووە"

سوپای پاسداران: 68 درۆنی ئەمریکامان تێکشکاندووە

شۆڕش قادری

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، تا ئێستا 68 درۆنی ئەمریکایان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان تێکشکاندووە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، “لە چەند کاتژمێری رابردوودا درۆنێکی ئەمریکا لە جۆری MQ-1 لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز لەلایەن سیستمی بەرگری هێزی ئاسمانیمان خراوەتەخوار و ئەوەش 14ـیەمین درۆنی لەو جۆرەیە کە تا ئێستا تێکشکێنراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە، 54 درۆنی دیکەی ئەمریکایان لە جۆری MQ-9 تێکشکاندووە، کەواتە لە هەردوو جۆرەکە 68 درۆنیان خستووەتەخوار بەقسەی خۆیان.