کیایەکی دوو تەنی چووەژێر بارهەڵگرێك و سێ کەس برینداربوون – وێنە؛ 964
لەسەر رێگای عەربەت - سەیدسادق
کیایەکی دوو تەنی چووەژێر بارهەڵگرێكی ئێرانی و سێ کەس برینداربوون
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لەسەر رێگای عەربەت بەرەو سەیدسادق، کیایەکی دوو تەنی چووەژێر بارهەڵگرێكی ئێرانی و سێ کەس برینداربوون.
رووداوەكە کەمێک پێش ئێستا و لەسەر شەقامی 30 مەتری عەربەت روویداوە، كیاكە بەرەو سلێمانی رۆیشتووە و بارهەڵگرەكەش کە تابلۆ و رەقەمی ئێرانی پێوەیە، بەرەو سەیدسادق رۆیشتووە، ئاراستەی رێكردنی بارهەڵگرەكە هەڵە بووە و كیاكە خۆی پێ نەگیراوەتەوە و خۆی كردووە بەژێر بارهەڵگرەكەدا.
موقەدەم زانا عەزیز لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی عەربەت بە 964ـی وت، لە رووداوەكەدا سێ کەس برینداربوون کە سەرنشینی کیاکە بوون، هێڵكاری بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری