شۆفێران لەسەر جادەکە دانیشتوون
دیسان سۆناری چیمەن لەکارکەوت و هەرای نایەوە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دیسان سۆناری بازگەی چیمەن لەکار کەوت و و بەهۆیەوە بارهەڵگر و تانکەرێکی زۆر ماونەتەوە و رێگای سلێمانی بۆ کەرکوک پەکی کەوتووە.
سۆنارەکە لە شەوی رابردووەوە ئیش ناکات، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ 964 نێردراون، شۆفێران وەک ناڕازیەتی لەسەر جادەکە دانیشتوون و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی زۆر لەسەر رێگاکە ماتڵ بوون.
شوان بەهادین یەکێکە لەو شۆفێرانەی لە دوێنێ ئێوارەوە لە بازگەکە چاوەڕێیە و دەڵێت: من چیمەنتۆم پێیە و چیمەنتۆکە حکومەتی عێراقی دانی پێداناوە، خۆ تێنتیم پێ نییە سۆنەرم دەکەی، سۆنەریشمان دەکەن سێ بۆ چوار دانە دانێن، یەک سۆنەریان هەیە رۆژی دوو سەعات کار دەکات.
ئەوە دەردی ئەمڕۆ نییە و پێشتریش چەند جارێک کێشەی ئەو سۆنارە جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەو ناوچەیە دروست کردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری