بەرووداوی هاتوچۆ

شۆفێر و پێنج یاریزانی قامیشلۆ سپۆر بریندارن

گەرناس مەعۆ – رۆژئاوای کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج یاریزان و شۆفێری یانەی قامیشلۆ سپۆر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بریندار بوون و سیانیان برینەکەیان سەختە.

دیدار زازا بەڕێوەبەری کارگێڕی قامیشلۆ سپۆر بە 964ـی وت، رووداوەکە بە شێوەیەک بووە کە بارهە:گرێک ویستوویەتی تێپەڕێت و خۆی کێشاوە بەوە ئۆتۆمبێلەکەی ئەماندا و ئێشتا سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەن.

دەشڵێت، سێ کەسیان دۆخی تەندروستیان جێگرە و ئەوانی دیکە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە و رەنگە تا دوو رۆژ لە نەخۆشخانە بن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی