مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریس
له ترسی دزی و تاڵانی
فه‌ره‌نسا لۆڤه‌ر و چه‌ند مۆزه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی داخست
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی رۆشنبیریی فەرەنسا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 22.10.2026 رایگەیاند، ژمارەیەک مۆزەخانەی پاریس، لەوانه مۆزەخانەی لۆڤەر لە رۆژی شەممەوه 24.10 دادەخرێن، لە ترسی تاڵانکردن كاتێك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌ممه گه‌ڕێكی دیكه‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستپێبكات.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مۆزەخانەی ئۆرسای کە هونەری سەدەی نۆزدەیەمی تێدایە، هه‌روه‌ها مۆزەخانەی پیکاسۆ لە ناو ئەو مۆزەخانانەی دیکەدان، کە زیانیان بەرکەوتووە.
فەرەنسا سێشەممەی رابردوو قەدەغەی هاتوچۆی بەشهكی لە پاریس و شارەکانی دیکەی سەپاند، دوای ئەوەی ناڕەزایەتییەکانی کۆتایی هەفتە دژی بەرزبوونەوەی نرخەکان گۆڕا بۆ بەشێک لە خراپترین توندوتیژی سەر شەقامەکان لە ساڵانی رابردوودا.
سێباستیان لێکۆرنو، سەرۆکوەزیرانی فه‌ره‌نسا، سەپاندنی باری نائاسایی رەتنەکردەوە، دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، پۆلیس “کۆنترۆڵی لەدەستداوە”.
هاوكات سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر خوێندكارانی خۆپێشانده‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌یشتن به مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ریان داخست و مۆزه‌خانه‌كه‌ش داخرا.