گەرمیان
ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی 7 ساڵانی دا و گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەسەر رێگای کەلار_کفری لەنزیک گەڕەکی حەمرین، ئۆتۆمبێل لە منداڵێکیدا و گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لەکەلار بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان، بەھۆی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدابوو”.
“منداڵەکە تەمەنی حەوت ساڵانە و ناوی نالی ئیکرامە، کە ھێنرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو”، رەفیق قادر وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر