"کتێب تاکە هاوڕێیە لێت زویر نابێ"

18ـیەمین پێشانگای نێودەڵەتی کتێب لە هەولێری پایتەخت کرایەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

18ـیەمین پێشانگای نێودەڵەتی کتێب لە هەولێری پایتەخت کرایەوە و 400 ناوەندی چاپ و بڵاوکراوە بەشدارن لە پێشانگاکەدا.

د. ئەبوبەکر عومەر پارێزەر و یاساناس لەناو پێشانگاکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، پێشانگاکە، کتێب و بەرهەمی ناوازەی تێدایە و بەشێوەیەکی زۆر باشتر لە ساڵانی رابردوو رێکخراوە.

د. ئەبوبەکر بۆ ئەمساڵ لە بوارەکەیدا خۆیدا کتێبێکی نووسیوە و لە پێشانگاکە نمایشی کردووە، وەک خۆی دەڵێت، “خوێندنەوە و تێزی دکتۆراکەم ریشی سپی کردم، هاوڕێکانم دوای ئەوەی دوکتۆراکەم تەواو کرد، پێیان وتم بۆ وازوو ریشت سپی بوو”.

دەربارەی کتێب و کتێب خوێندنەوەش، د. ئەبوبەکر دەڵێت، “کتێب تاکە هاوڕێیە کە لێت زویر نابێ، ئیهمالیشی بکەی ئەو جێتناهێڵێ”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری