سه‌رۆكی رووسیا و نێرده‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
نوێنه‌ری تره‌مپ و پوتین كۆبوونه‌وه
هه‌وڵه جیدییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 21.10.2026 دانوستانەکان لە شاری سانت پترسبۆرگی رووسیا لە نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی چارەسەرکردنی شه‌ڕی ئۆکرانیا دەستیپێکرد.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی ویتكۆف بۆ رووسیا دوای گفتوگۆکانی دێت لەگەڵ سەرکردایەتی ئۆکرانیا لە ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج.
بەرپرسێکی ئەمریکی دوێنێ سێشەممە ئاشکرای کرد، ویتکۆف پێشنیاری نوێی ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ پوتین تاوتوێ دەکات، ئەمەش دوای دانوستانەکانی ئۆسلۆ، کە بە “زۆر بەرهەمدار و بنیاتنەر” وەسفی کرد.
له شوباتی 2022ـه‌وه شه‌ڕ له نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران سه‌رباز و هاوڵاتی له هه‌ردوولا كوژراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به ملیۆنان هاوڵاتی ئۆكرانیا ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه بوونه.