گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له موسڵ دۆزرایه‌وه
موسڵ
گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه و 48 رووفاتی تێدایه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جێگری پارێزگاری موسڵ غه‌زوان وادی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرای كرد، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له باشووری موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه، كه 48 رووفاتی تێدایه.
وتیشی، ئه‌و رووفاتانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی حه‌مام عه‌لیل و شوره و گه‌یاره‌ن، به‌شێكیان ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانن و پیاوی ئایینی و هاوڵاتیشی تێدایه.
جێگری پارێزگاری موسڵ ده‌ڵێت، رووفاته‌كان به‌شی دووه‌می رفێندراوانی ده‌ستی چه‌كدارانی داعشن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا كاركردن له گۆڕه‌كه به‌رده‌وامه بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی كوژراوه‌كان له رێگه‌ی پشكنینی تاقیگه و (DNA) و وه‌رگرتنی نموونه‌ی پشكنینی كه‌سوكاریان.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازی له رووفاته‌كان ده‌كه‌ن و رێوشوێنی راده‌ستكردنه‌وه‌یان به كه‌سوكاریان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام “داعش” له 2014 دوای داگیركردنی موسڵ و شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كۆمه‌ڵكوژیی گه‌وره‌یان كردووه و به سه‌دان كه‌سیان كوشتووه و به هه‌زارانی دیكه‌شیان رفاند، تا ئێستا چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیش دۆزراونه‌ته‌وه.