ئەگەر تاوانیش بکەی مافی خۆ کاندید کردنت هەیە
عێراق گەڕایەوە بۆ پێنج ساڵ پێش ئێستا
بەغدا – 964
ئەنجومەنی نوێنەران بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە دەنگی لەسەر یاسای هەڵبژاردندا، بەپێی سیستمی “سانت لێگۆ”، بە هەموارکردنەوەی رێژەی دەنگەکان کە بە رێژەی 1.7 یان زیاتر، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕازی جەماوەری و سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا.
چی ڕوویدا؟
لە دانیشتنی دەنگدانەکەدا کۆمەڵێک پەرلەمانتار دژی سیستەمی یەک بازنەو هەژمارکردنی رێژەی 1.7 بوون، لە بەرامبەردا بڕیاریدا لە دانیشتنەکە بکرێنە دەرەوەو دەنگدان بەردەوام بوو.
بەپێی یاسا نوێیەکە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ درەنگتر نابێت و لە یەک رۆژدا لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.
پەرلەمانتاری سەربەخۆ نازم ئەلشیبلی دەڵێت دوای ئەوەی دانیشتنەکە گرێدرا، ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ کە یاساکەیان رەتکردەوە، دەستیان بە دروشمی وتنەوە کرد دژی ئەو یاسایە، دوای ئەوە پشێوی و هاوار لە پەرلەمان دەستیپێکرد، ئەوەی دوای ئەوە روویدا خەڵک لە میدیاکانەوە هەمووی بینی.
سانت لێگۆ تێپەڕی و دانیشتنەکە هەڵگیرا.. رووماڵی 964 لە یەکەم ساتەوە
هەموارکردنەوەی یاساکە مانای چییە؟
پەسەندکردنی یاساکە بەپێی سیستمی فرە بازنەی هەڵبژاردن و رێژەی 1.7 بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان، واتە گاڕانەوە بۆ یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 2018 کە دواتر قەیرانی سیاسی گەورەی لێکەوتەوە، لە ئەنجامدا ناڕەزایەتییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 سەریان هەڵدا.
بەپێی هەموارە نوێیەکان، یاساکە رێگە دەدات بەشێک لەوانەی بەپێی یاسای سزادانی عێراقی سزادراوان، خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید بکەن، بەو پێیەی لە هەموارکردنەکەدا تەنیا 8 ماددەی یاسای سزادانی عێراقی دیاریکراوە (330، 333، 334، 335، 336، 338، 339، 340)، تەنیا ئەوانەی بەو هەشت ماددەیە سزا دراون بۆیان نییە خۆیان کاندید بکەن، باقی ئەوانی تر مافی خۆ کاندیدکردنیان هەیە، لە کاتێکدا بەپێی یاساکەی پێشوو هەموو ئەوانەی بە کەتن یان ، و ئەوانەی کە بەو تاوانە سزا دراون لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردن قەدەغەکراون، دوای ئەوەی یاسا کاندیدکردنی هەر کەسێکی قەدەغە کرد کە بە تاوانێکی بچووک یان تاوانێک کە خراپەکاری ئەخلاقی تێدایە.
هەموارکردنە نوێیەکە ڕێگەی بە هەر کەسێک داوە داوای کاندیدبوون بۆ پارێزگایەک بکات، تەنانەت ئەگەر دانیشتووی پارێزگایەکی دیکەش بێت.
باکگراوند
ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دابوو و دەنگی دابوو بە کۆتاییهێنان بە کارەکانیان، ئەمەش دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019، لەسەر داوای خۆپیشاندەرانی ئەو کاتە.
پاشان دوای کەمتر لە دوو ساڵ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کە پەرلەمان مافی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەکی پارێزگاکانی نییە.
سەرەتای مانگی شوبات، سەرۆکایەتی پەرلەمان پێشنیاری هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکانی ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ی خستە لیستی کارەوەو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، ئەمەش مشتومڕێکی بەرفراوانی لەنێو بازنەکانی مەدەنیدا بەدوای خۆیدا هێنا.
بەڵام هەوڵە جەماوەرییەکان و بزووتنەوەی چالاکوانان و تەنانەت پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش، سەرکەوتوو نەبوون لە پەکخستنی هەوڵەکانی کوتلە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی هەموارکردنەکە.
لەو کاتەدا باس لە هەوڵەکان دەکرا بۆ ناچارکردنی هێزە گەورەکان بۆ وەرگرتنی ڕێژەی 1.4 لە ژماردنەوەی دەنگەکان بەپێی سیستەمی سانت لێگۆ.
چی روو ئەدات؟
ژمارەیەک لە هێزە ناڕازییەکان هەر زوو هەڵوێستی خۆیان راگەیاندو دژی دانیشتنەکەو ناوەڕۆکی یاسا هەموارکراوەکە بوون، بەو پێیەی بزووتنەوەی ئیمتیاد و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ناڕەزایەتی دووپاتیان کردۆتەوە کە تانە لە دەرئەنجامەکانی دانیشتنەکە دەدەن لە دادگا ، چونکە سەرۆکی پەرلەمان “بە زۆر پەرلەمانتارەکانی لە ناو هۆڵەکە دوورخستەوە، ئەمەش دژی یاساو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.”
بزووتنەوەی (وەعی) دوای گەڕانەوەی سانت لێگۆ بایکۆتی هەڵبژاردن و بەشدارینەکردنی لە “گەمەی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی” راگەیاند، داوای لە پەرلەمانتارانی ناڕەزایی کرد ئەوانەی بە زۆر لە پەرلەمان “دەرکران” بۆ ”خۆیان لە شەرمەزاری رزگار بکەن و دەست لەکار بکێشنەوە”.
عەلی ئەلبەیدار شرۆڤەکار پێی وایە لە ئێستادا ئارامی سیاسی هەیە و رەنگە لایەنە ناڕازییەکان نەتوانن رایەکی گشتی دژی رەتکردنەوەی دروست بکەن.
غالب ئەلدعمی شرۆڤەکارێکی سیاسییە بە 964ی وت “بۆ دروستبوونی ناڕەزایی سیاسی لەم قۆناغەدا دەبێت رەوتی سەدر بێتە پێشەوە، بەڵام ئەو رەوتە هێشتا لە گۆڕەپانەکە نییە”.
شێوازی سەینت لێگۆ چییە؟
ئەم شێوازە ناوی داهێنەرەکەی هەڵگرتووە، بیرکاری فەرەنسی ئەندرێ سانت لیگۆد لە ساڵی ١٩١٢ دایهێناوە، ئامانجی دابەشکردنی دەنگەکانە بەسەر کورسییەکانی هەڵبژاردن لە بازنەکانی هەڵبژاردن کە فرە کورسییان تێدایە، و کەمکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبن.
میکانیزمی “سانت لیگۆ” لە دابەشکردنی دەنگی دەنگدەران لەو وڵاتانە کاری پێدەکرێت کە بە سیستەمی رێژەیی کاردەکەن، سەرەتا دەنگەکان بەسەر تاکەکەن دابەش دەکرێت، لە 1 دەست پێدەکات و بەرەو سەر لەمەشدا هاوپەیمانییە بچووکەکان چانسی بردنەوەیان هەیە.
بەڵام دواتر ئەم شێوازە دەستکاری کرا بۆ ئەوەی ببێتە ڕێژەی سەدی حیسابکراو لە ژمارە 1.4ەوە دەست پێدەکات، بە ئامانجی ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی کورسییەکان “دادپەروەرانەتر” بێت.
بەڵام عێراق جۆری سێیەمی هەڵبژارد کە دابەشکردنە بە پێی رێژەی 1.7