بەغدا؛ بانکی ناوەندی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
چۆن داواکاری پێشکەش دەکرێ؟
بانکی ناوەندی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ گۆڕینەوەی دراوی زیانلێکەوتوو خستەکار
ئەحمەد مستەفا
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، سیستەمێکی ئەلیکترۆنی نوێی بۆ گۆڕینەوەی دراوە زیانلێکەوتووەکان دروست کردووە، بە مەبەستی ئاسانکردنی رێکارەکان و خێراترکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ هاوڵاتییان.
بانکەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی “ئور” داواکاریی گۆڕینەوەی دراوە زیانلێکەوتووەکان پێشکەش بکەن، بەوەی زانیارییە داواکراوەکان تۆمار بکەن و داواکارییەکەیان پشتڕاست بکەنەوە.
دواتر، لایەنە پەیوەندیدارەکانی بانکی ناوەندی رێکارەکانی تەواوکردنی پرۆسەی گۆڕینەوەکە دەگرنە ئەستۆ.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆژەی دیجیتاڵکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی بانکدا دێت، کە ئامانجی کەمکردنەوەی کات و ماندووبوونی هاوڵاتییان و باشترکردنی کارایی خزمەتگوزارییە بانکییەکانە.
چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت؟
هاوڵاتی کە خواستی سوودمەندبوون لەم خزمەتگوزارییەی هەیە، دەتوانێ لە رێگەی ئەم بەستەرەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن:
– بەستەری داواکاریی گۆڕینەوەی دراو: https://currency.app.cbi.iq/
– رێنماییەکانی گۆڕینەوەی دراوە زیانلێکەوتووەکان: https://cbi.iq/page/86
بە قسەی بانکی ناوەدندی، ئامانجی ئەم سیستەمە نوێیەی بریتییە لە ئاسانکردنی خزمەتگوزارییەکە و رێکخستنی پرۆسەی گۆڕینەوەی دراوە زیانلێکەوتووەکان بە شێوەیەکی خێراتر و کاریگەرتر.