یەكێک لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوک
پێشینهی دامهزراندن بۆ گهنجانی شارهكهیه
“بهرههمی نهوتی كهركوک دهگهیهنینه 450 ههزار بهرمیلی رۆژانه”
ئهرسهلان عهبدوڵا
وهزیری نهوتی عێراق باسم محهمهد خزهییهر به میدیای فهرمیی عێراقی راگهیاند، پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بهریتانی پترۆلیۆم (BP) ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە بۆ 450 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و دابینکردنی 500 ملیۆن پێ سێجای غازە. هەروەها ئاماژەی دا کە ئەولەویەت بۆ هەلی کار دەدرێتە دانیشتووانی پارێزگای کەرکوک.
وهزیری نهوتی عێراق دهڵێت، “وەزارەتی نەوت ستراتیژییەکی گەورەی هەیە بۆ ساڵانی داهاتوو، هاوتەریب لەگەڵ پلانەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی تواناکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز، لەگەڵ گرنگیدان بە کۆتاییهێنان بە پرسی غازی سووتاو و دابینکردنی بڕی زیادەی غاز بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی وزە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیای BP پڕۆژەیەکی بەرچاوە، بەو پێیەی گرێبەستەکە واژۆ کراوە و کارا کراوە، هەروەها کارەکانی لە کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای غازی باکوورەوە گواستراوەتەوە بۆ دەستەی کارپێکردنی هاوبەش بۆ ئەو چوار کێڵگەیە”.
روونیشیکردەوە، “ئامانجی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە بۆ نزیکەی 450 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، جگە لە دابینکردنی 500 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غاز، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی نەوت و غاز”.
سەبارەت بە پشکی پارێزگار لە هەلی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، وەزیری نهوتی عێراق دووپاتی کردەوە “هەموو ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە گەشەپێدانی مەیدانی لە چوارچێوەی پارێزگاری کەرکوک دادەمەزرێن و خزمەت بە دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری دەکەن، پێشینهی دامەزراندنیش دەدرێت بە گەنجانی کەرکوک، لەوانە ئەندازیار و تەکنیککار و پسپۆڕانی دیکە”.