پار لافاو مەترسی بۆ دروستکرد

بەربەست بۆ مزگەوتی بەرزنجەی خواروو دروستکرا

شۆڕش قادری

شارەوانی بەرزنجە کەوتووەتەخۆ و دەیهەوێ پێش بارانبارینی بەخوڕ مزگەوتەکەیان لە مەترسی لافاو بپارێزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڤیدیۆی ئیشکردنی شۆفڵێکی لە بەرزنجەی خواروو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەمەبەستی رێگریکردن لە مەترسی دروستبوونی لافاو بۆ سەر مزگەوتی گوندەکە، شارەوانی بەرزنجە بەربەستێکی گڵینی لە بەشی خوارەوەی قەنتەرەی نێوان بینای ناحیە و مزگەوتەکە دروستکردووە.

ئەم کارە بۆ ئەوەیە کە ساڵی پار، لەو شوێنەدا لافاو مەترسی بۆ سەر مزگەوتەکە دروستکردبوو، بۆیە ئەمساڵ دەیانهەوێ بەو بەربەستە مەترسییەکە بڕەوێننەوە.