لەسەر ئاڕپیجی تەقاندنەکەی گوندی خاڵۆبازیانی چوار کەس گیران – وێنە؛ پۆلیسی کەرکوک
لە گوندی خاڵۆبازیانی بە ماڵێکیانەوە نابوو
لەسەر ئاڕپیجی تەقاندنەکە چوار کەس گیران
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەسەر ئاڕپیجی تەقاندنەکەی گوندی خاڵۆبازیانی کەرکوک، چوار کەس دەستگیر کران و سبەی رەوانەی دادگا دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.10.2026 گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمار کرابوو و تیایدا دەردەکەوێ لە گوندی خاڵۆبازیانی کەرکوک، کەسێک لە ئۆتۆمێبێلێک دادەبەزێ و ئاڕپیجی بە ماڵێکەوە دەنێ.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، بە بڕیاری دادوەری دادگای کەرکوک و بە پێی مادەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی چوار كەس لەسەر ئەو رووداوە لەلایەن پۆلیسی قەرەهەنجیر و پاسەوانی سنوورەوە، دەستگیر کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و سبەینێ پێنجشەممە، دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگای کەرکوک دەکرێن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستپێدەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری