نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان – وێنە؛ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سعودیە
سەرۆکایەتى هەرێم ئیدانەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى شا خالد دەکات
964+
وریا فەتاح
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ئیدانەى هێرشەکەى سەر سعودیە دەدات و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،”به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه”،
سەرۆکایەتى هەرێم، پرسه و سەرەخۆشی و هاوخه‌مییان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازێن.
وێڕاى پشتیوانی و هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، راگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکاتەوە.