سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
“داهاتوومان به نه‌وت و سامانی سروشتی دیاریی ناكرێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، داهاتووی کوردستان بە نه‌وت و سامانە سروشتییەکان دیاریی ناكرێت، بەڵکو بە وزە و عەقڵی نەوەی نوێ ده‌بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 15مینی زانكۆی ئه‌مریكی – سلێمانی به‌شداری كرد و له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له ده‌رچووان كرد، راشیگه‌یاند، داوا لە گەنجان ده‌كات دەستپێشخەر بن لە بونیاتنانی ئابوورییەکی هەمەچەشن و بەرهەمداردا، نەک چاوەڕێی حکومەت بکەن و داواشی كرد فرەیی بکەنە پایەی هێز بۆ کۆمەڵگه و دەوڵەت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی ئه‌وه‌شی گه‌یاند، كه داهاتووی کوردستان بە نەوت و سامانە سروشتییەکان دیاریی ناكرێت، بەڵکو بە وزە و عەقڵی نەوەی نوێ ده‌بێت.
وتیشی، گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم نەوەی ئێستا پاراستنی کوردستان و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و تێکۆشان بۆ ئازادی و ئەنجامدانی کاری بناغەسازی و ئاوەدانکردنەوەیه.
هه‌روه‌ها باسی لە سروشتی سەردەمی دیجیتاڵی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری خێرا و بە ئاسانی دەستکەوتووە، بە پێچەوانەی دەیەکانی پێشوو کە پێویستی بە چەند مانگێک لێکۆڵینەوە هەبوو، هۆشداریی ئه‌وه‌شی دا لەوەی مەرج نییە زۆریی زانیاری یەکسان بێت بە قووڵایی زانین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها وتی، گەورەترین بەها کە زانکۆیەک دەتوانێت پێشکەشی خوێندکارەکانی بکات، “چاندنی عەقڵێکی سەربەخۆ و ئازاد و ڕەخنەگرانەیه، عەقڵێک کە بە بوێرییەوە پرسیار دەکات، دوور لە سنووردارکردن یان سانسۆركردن، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی بوێری و خۆڕاگری و راستکردنەوەی هەڵەکانی خۆی بێت”.