بۆ نۆژەنکردنەوە و کڕینی پێداویستی پزیشکی

لە هەولێر زیاتر لە 633 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرج دەکرێت

شۆڕش قادری

بۆ نۆژەنکردنەوە و کڕینی پێداویستی پزیشکی لە هەولێر، زیاتر لە 633 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان دەکرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بە گوژمەی  633 ملیۆن و 726 هەزار دینار لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.

وەک خۆیان دەڵێن، ئەو هەنگاوە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی شایستەترە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و هاوڵاتیانی شاری هەولێر.