كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق
وه‌زیری دارایی عێراق:
“هه‌موو مانگێک پابه‌ندین موچه بده‌ین”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری دارایی عێراق دووپاتی کردەوە، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابەندە بە پێدانی موچەی مانگانە، كه بە کۆی گشتی 7.7 ترلیۆن دیناره.
فالح ساری شه‌وی رابردوو لە بەردەم په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، “داهاتی نانەوتی لە بودجەی داهاتوودا بە رێژەی 19% دیاریكراوه، بە بەراورد بە بودجه‌ی پێشوو، كه 11% بوو.
وتیشی، “وەزارەت پابەندە بە پێدانی موچەی مانگانە بە بڕی 7.7 ترلیۆن دینار”.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتووەتەبەر، لەوانە تەرخانکردنی بڕی یەک ترلیۆن دینار لە بانکی ناوەندی بۆ پاڵپشتی کەرتی نیشتەجێبوون، هەروەها ئاماژەی بە یەکلاکردنەوەی پارەی کارە تەواوکراوەکانی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ کرد.
شه‌وی رابردوو وه‌زیری دارایی شانبه‌شانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی چوونه په‌رله‌مانی عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار و جێگیركردنی نرخه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه.