بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە
ئاگر لە چەند دوکانێک لە سلێمانی کەوتەوە
964+
دیلان محەممەد جەزا – سلێمانی
لە دوو دوکان و کۆگای ناوچەی هوانە لە سلێمانی ئاگر کەوتەوە و بەتەواوی سووتان، رووداوەکە تەنها زیانی ماددی هەبووە و بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی راگەیاند، “هۆکارەی سەرەکی ئاگرەکە شۆڕتی کارەبا بووە، بەڵام هۆکاری ئەوەی تەشەنەی سەند و درەنگ کوژێندرایەوە ئەوەیە لە هوانە بنکەی ئاگرکوژێنەوەی لێ نییە و دوای سێ چارەک تیمی ئاگرکوژێنەوە هاتوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.”
کۆگاکان کۆگای کەلوپەلی ئۆتۆمبێلن و کاسبکارێکیش لەبارەی زیانی ئاگرەکەوە وتی، نزیکەی بە بەهای چوار دەفتەر دۆلار کەلوپەلیان تێدا بووە.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا