لە نیوەشەودا
بەبێ ئەوەى هەستى پێبکەیت؛ 10%ـى موچەکەت لێبڕینى بۆ کرا
وریا فەتاح
بەبێ ئەوەى هەستى پێبکەیت، حکومەت 10%ـى موچەکەتى بڕى، هەرچەندە یەک دینار لە موچەکەت کەمیى نەکردووە.
نیوەشەوى رابردوو، حکومەتى عێراق لەبارەى دۆلارەوە بڕیارێکیدا و هەر 100 دۆلارێکى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، بەڵام ئەمە بەماناى لێبڕینێکى شاراوەیە لە موچە.
بۆ نمونە، ئەگەر فەرمانبەرێک موچەکەی یەک ملیۆن دینار بێت، لە مانگی رابردوودا کە 100 دۆلار بە 155 هەزار دینار بوو، بەهاى یەک ملیۆنەکەى دەکردە 645 دۆلار. بەڵام ئەمڕۆ کە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە 170 هەزار دینار، هەمان بڕە پارە (یەک ملیۆن دینار) تەنها 588 دۆلاری پێ دەکڕدرێت.
واتا هەر موچەخۆرێک لە بڕی یەک ملیۆن دینار، بڕی 57 دۆلار زیانی بەرکەوتووە. ئەگەر ئەو بڕە بە نرخی ئەمڕۆی بازاڕ بگەڕێندرێتەوە بۆ دینار، دەکاتە نزیکەی 97 هەزار دینار زەرەر.
ئەم دۆخەی بازاڕ وایکردووە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بێدەنگ، رێژەی نزیکەی 10% لە بەهای موچەی فەرمانبەران کەم ببێتەوە.