بەهۆی زیادبوونی نرخی دۆلارە
مامەڵە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی وەستاوە
ئەحمەد محەممەد – سلێمانی
بەهۆی ئەو شڵەژانەی لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دروستبووە، مامەڵەکردنی دۆلار لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی جێگیر نییە و لە بەشێکی زۆری نووسینگەکانی دۆلار مامەڵە وەستاوە.
شوان محەممەد، مامەڵەکارێکی دراوە و لە سلێمانی و بە 964ـی وت هۆکاری وەستانی مامەڵە و ناجێگری نرخ ئەوەیە کە “یاری بە نرخی دۆلارەوە و کراوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەم خۆیان لەم یارییە بپارێزن.”
شوان محەممەد وتیشی: با خەڵک نەترسێت، ئەوەی دۆلاری هەیە هەڵیبگرێت و ئەوەشی دیناری هەیە با هەر هەڵیبگرێت تاوەکو دوو بۆ سێ رۆژی دیکە نرخ جێگیر دەبێت.
لەدوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ جێگیرکردنی نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار دینار، بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق شڵەژا، ئێستا نرخ جێگیر نییە و لەنێوان 165هەزار بۆ 170 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک.