سایدی دهۆک بۆ زاخۆ
تونێلەکەی زاخۆ دادەخرێت و تا حەوت رۆژ ناکرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
سبەی سایدێکی تونێلەکەی زاخۆ دادەخرێت و تا یەک هەفتەی دیکە ناکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو شۆفێران و هاوڵاتیان دەڵێت، لە سبەی سێشەممەوە 6.10.2026 سایدی چوون لە دهۆکەوە بۆ زاخۆ لە ناو تونێلی گەلی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تا 5ـی ئێوارە دادەخرێت.
داخستنەکە تەنیا لە رۆژدا دەبێت و هەفتەیەکی پێدەچێ تا دەکرێتەوە، هۆکارەکەشی گۆڕینی بلاجتۆرەکانی ناو تونێلەکەیە و ئیش بۆ باشترکردنی رووناکییەکەی دەکرێت.
لە شەواندا هاتوچۆ تیایدا ئاسایی دەبێت و شۆفێران دەتوانن بێن و بڕۆن.