لەلایەن تیمێکی مەلەوانی بەرگری شارستانی گەرمیان

تەرمی پۆلیسێک لەناو رووباری سیروان لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە دەرهێنرایەوە

شۆڕش قادری

تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی گەرمیان تەرمی پۆلیسێکیان لەناو رووباری سیروان لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە دەرهێنایەوە.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە 3.10.2026 هاوڵاتییەک بەناوی حەسیب حەسەن دانیشتووی ناحیەی قەرەتەپە کە لە دیالە پۆلیس بوو، لەسەر رووباری سیروان و لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان  دەڵێت، ئەمڕۆ لەسەر داوای کەسوکاری خنکاوەکە، تیمیکی مەلەوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە چوونەتە سەر ئاوەکە و توانیویانە تەرمەکە بدۆزنەوە.