رووداوەکە ئەم بەیانییە و لە کۆیە بووە

شەحنی مۆبایل ئاگری لە ماڵێک بەردا

شۆڕش قادری

شەحنی مۆبایل ئاگری لە ماڵێک بەردا، رووداوەکە ئەم بەیانییە زوو لە کۆیە روویداوە و ماڵی هاوڵاتییەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “کاتژمێر 7:05 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 3.10.2026 کارمەندەکانمان ئاگادار کراونەتەوە لەوەی کە لە گەڕەکی کەکۆن ماڵی هاوڵاتییەك ئاگری گرتووە”.

“دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمێکمان چوونەتە شوێنەکە و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەشێکی ناو ماڵەکە سووتاوە و زیانی ماددی زۆری پێگەیشتووە”، گۆران ئەحمەد وای وت.

ئاشکراشیکرد، شەحنێکی مۆبایل شۆرتی کردووە و لەوێوە ئاگرەکە سەریهەڵداوە و دواتر بۆ ناو ماڵەکە تەشەنەی سەندووە.