لە سبەینێوە و بۆ ماوەی مانگێک پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە – وێنە؛ ئەرشیف
وەزارەتی کارەبا:
“لە سبەینێوە و بۆ ماوەی مانگێک پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە”
شۆڕش قادری
لە سبەینێوە و بۆ ماوەی مانگێک پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە لەوەی کە لە ماوەی مانگێكدا و لە سبەینێوە، 2.10.2026 تا 2.11.2026 کۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەوهۆیەشەوە چەند كاتژمێرێك ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناکی.
ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا دەکرێت لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە و بۆ ئەوەی كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت.