نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
دابەزیوە
نرخی نەوت لە 96 دۆلاردا مامەڵەی پێوە دەکرێت
ژووری هەواڵ
نر٤خی نەوت لە چاو دوێنێ بەیانی کردنەوەی بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەجۆرێک لە 103 دۆلارەوە هاتووەتە 96 دۆلار و کەسرێک.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت، 1.10% دۆلار دابەزیوە و گەیشتووە بە 96 دۆلار و 93 سەنت.
هاوکات نەوتى خاوى تەکساس بە رێژەى 1.27% دابەزیوە و بە 89 دۆلار 15 سەنت مامەلەی پێوەدەکرێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەی نرخی نەوت، مانشێتی هەواڵە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە پەنای بردووەتەوە بەر بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی نەوت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نرخی گازۆیل (دیزڵ) گەیشتووەتە سەروو 6 دۆلار.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەوروپا لە دڵەڕاوکێدایە و تاوتوێی دواخستنی یاساکانی پەیوەست بە گازی میسان دەکات بەهۆی مەترسییەکانی قەیرانی وزە لە وەرزی زستا دۆلارەوە.