دەستبەسەرگرتن بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی ناتەندروستدا - وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
قایمقامیەت: ناتەندروست بووە
لە نزیک سەرچنار دەست بەسەر گۆشتی ئاژەڵدا گیرا
ئەحمەد مستەفا
لە شوێنێکی دەرەوەی شار، نزیک گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی، کاتێک چاودێرەکان گەیشتنە شوێنەکە، دۆخێکی نالەباریان بینی، بڕێکی زۆر گۆشت لە ئاژەڵانی نەخۆش و لاوازەوە بە شێوەیەکی نایاسایی سەربڕدراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30.9.2026، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە پشکنینێکدا لە باخێک نزیک سەرچنار، دەستیان بەسەر گۆشتی چەندین سەر ئاژەڵدا گرت کە بە پێی لیژنەکە، پێوەری تەندروستییان تێدا جێبەجێ نەکراوە.
بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکی لیژنەکەدا کە وێنەیەکی لای 964 رایگەیاندووە، خاوەنی شوێنەکە پلانی هەبووە گۆشتەکان بە نرخی هەرزان لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان بفرۆشێت.
بابان ئەحمەد هۆشداری دا کە بەکارهێنانی ئەم جۆرە گۆشتە دەتوانێت مەترسی بۆ تەندروستی دروست بکات، هەو لەوێ، تەواوی گۆشتەکە دەستی بەسەردا گیرا و بەپێی وتەی لیژنەکە، سەرپێچیکارەکە رووبەڕووی سزا یاسایی دەبێتەوە.