نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
بەرزە
نەوت لەسەرووى 103 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت
وریا فەتاح
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلى لەسەرووى 103 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت، 0.69% دۆلار بەرز بووەتەوە و گەیشتووە بە 103.3 دۆلار.
هاوکات نەوتى خاوى تەکساس بە رێژەى 0.29% بەرز بووەتەوە و بە 89.64 دۆلار دەفرۆشرێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەی نرخی نەوت، مانشێتی هەواڵە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە پەنای بردووەتەوە بەر بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی نەوت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نرخی گازۆیل (دیزڵ) گەیشتووەتە سەروو 6 دۆلار. لەلایەکی دیکەشەوە ئەوروپا لە دڵەڕاوکێدایە و تاوتوێی دواخستنی یاساکانی پەیوەست بە گازی میسان دەکات بەهۆی مەترسییەکانی قەیرانی وزە لە وەرزی زستا