سەعاتی سفر؛
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەگەری شەڕە گەورەکە
ژووری هەواڵ
بڕیارە سبەینێ هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە و دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت بەهۆی سەرهەڵدانی شانە نوستووەکانی داعش، لە بەرنامەی ئەمجارەی سەعاتی سفر باسی ئەو بابەتە و هەموو شەڕە گەورەکان کراوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، رۆیشتی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ستراتیژیە و ئاگاداری دۆخەکە دەب هەر، هەواڵگری و سوپای عێراقیش ناتوانن بۆشایی ئەو هێزانە پڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داعش ئێستا هێزی نەماوە و لە شێوەی پارتیزانی شەڕ دەکەن و بەڵام مەترسیش هەیە کە زیاتر بڵاو ببنەوە.
سەبارەت بە ئەمریکا و ئێران دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت شەڕێکی دیکەی قورس رووبداتەوە و هەموو بیری ئەمریکا لای ئەوەیە چۆن چین داببڕێت لە پەیوەندی لەگەڵ روسیا.
زۆر بابەتی دیکە لە بەرنامەکە باسکراوە و ئەمانە بەشێکین:
– 30 مانگ هێزەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە
– سوپا و هەواڵگری عێراق بۆشایەکانیان پێ پڕناکرێتەوە
– دەرکەوتن و جموجۆڵی داعش پەیامە لە ئیستادا
– عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی بیابانە پان و بەرینەکانی نییە
– کشانەوەی ئەمریکا رێگای زیاتر بۆ ئێران لە عێراق خۆش دەکات
– بنکەکانی ئەمریکا دەکەونە دەست سوپای عێراق
– هەموو بڕیارێک بەدەست سوپای پاسدارانە
– ئیسرائیل دەتوانێت هەمان کردەی پەیجەرەکان لە ئێران بکات
– ئەو وڵاتانەی ڤیتۆیان هەیە پشتی ئیسرائیل دەگرن
– زیلنسکی پەنی بۆ کۆریای باشوور ناوەتەوە
– ئەو وڵاتانەی لە شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەشدارن
– راوێژکاری وڵاتان لە شەڕەکەدان
– تەقینەوەکەی دەوری بنکەی فێرفۆردی بەریتانیا
– ترسی بەریتانیا لە هێرشەکانی ئێران
– ئەمریکا 50 وڵاتی بۆ پەراوێزخستنی ئێران راسپاردووە
– عێراقیش بە قسەی ئەمریکای کرد
– ترەمپ ویستی سەرۆکی چین بترسێنێت … 38:45
– روسیا و ئۆکرانیا گورزی کوشندەتر لەیەک دەدەن
– ئۆکرانیا ناتوانێت پاتریۆت دروست بکات
– بنکەی ئاسمانی نیفاتیم بووەتە کابووسی سوپای ئیسرائیل
– حوسیەکان لە پێشڕەوی وەستاون
– سعودیە هێرشی گەوەرە دەکات
– ئەمریکا نەیتوانی هاوپەیمانەکانی بپارێزێت