دوێنێ شەو چی روویدا؟
لە شەڕەکەی پردێوە تا قسەوباس و هەڕەشەکانی ترەمپ
هەژان هێرش
لە شەڕەکەی پردێوە بۆ دوایین لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران، لە دوێنێ شەوەوە، چی روویداوە، کورت و پوخت لێرە دەیزانیت:
📌 دەزگای ئاسایشی هەرێم: کاتژمێر 01:40 بۆ 02:10ـی بەرەبەیان بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە
📌 دەزگای ئاسایش: هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
📌 لە پردێ هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق رووبەڕووی چەکدارانی د*ا*عـ.ـــش بوونەوە و شەڕ و پێکدادان روویدا
📌 لەو شەڕەدا دوو تیرۆریستی د*ا*عـ.ـش کوژران و و مێردمنداڵێکی کوردیش شەهید بوو
📌 عەبدول موتەڵیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ لەبارەی شەڕەکەوە بە 964ـی وت: هیچ دەزگایەکی ئەمنی ناحیەکەمان پێشوەختە لەو ئۆپەراسیۆنەی دژەتیرۆر ئاگادار نەکراونەتەوە.
📌 بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ: بۆشاییەکی ئەمنی زۆر لە چەند گوندێکی ناحیەکەمان هەیە و داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هەماهەنگ بن بۆ جێگیرکردنی هێز لە سنووری ئەو گوندانە
📌 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ فۆکس نیوز: پێموایە بەم نزیکانە لە جەنگی ئێراندا سەردەکەوین.
📌 ترەمپ: دوای سەرکەوتنمان بەسەر ئێراندا، نرخی نەوت دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاش جەنگەکە
📌 ترەمپ: لە گەمارۆی ئابووری و سەربازی دژی ئێران سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە
📌 ترەمپ: نامەوێت ئەوە بڵێم، بەڵام بژاردەی لێدان لە ئێران پێش هەڵبژاردنەکان هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە.
📌 ترەمپ: چیتر پێویست ناکات نیگەرانی ئەوە بین کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە تواناکانی لەو بوارەدا لەناوچووە.
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران هیچ ئاماژەیەکی بەهێزی نەداوە بە نێوەنگیرەکان سەبارەت بە ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: فشارەکانی سەر تاران بۆ ئەوەیە تەنازول لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات لەپێناو دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان