هەواڵگری عێراق: باندێکی گواستنەوەی ئەندامەکانی جەستە بۆ سلێمانی گیران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، چوار كه‌س بە تۆمەتی بازرگانیکردنیان به ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ و گواستنەوەیان بۆ پارێزگاکانی دیکە، دەستگیر کران.
ئاژانسی هه‌واڵگری و لێکۆڵینەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 26.3.2023 لە فەیسبووکی خۆیان رایگەیاند، چوار کەس دەستگیر کراون كه بازرگانییان به ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤه‌وه ده‌كرد و ده‌یانگواسته‌وه بۆ شاره‌كانی دیکە.
پرۆسه‌ی گرتنه‌كه له كاتێكدا بووه، تۆمەتبارەکان كه‌سێكیان بۆ فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی جەستەی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه بۆ سلێمانی ده‌گواسته‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق وادەڵێت.
هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆسەیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان داناوە و دەستگیریان کردوون.