لە عێراق

چوار رۆژ پشووى فەرمى راگەیەندرا

وریا فەتاح

بەبۆنەى (رۆژانى سەروەرى)ـى کۆمارى عێراقەوە، حکومەتى عێراق بریاریدا چوار رۆژ پشووى فەرمى رابگەیەنێت.

پشووەکە رۆژانى چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، تا رۆژى شەممەى داهاتوو دەگرێتەوە.

ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەى ئەمشەو، بەبۆنەى (رۆژانى سەروەرى)ـى کۆمارى عێراقەوە ئەو بڕیارەى داوە.