دیمەنێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - وێنە: راگەیاندنی پەروەردەی سلێمانی
پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا
چوونی رۆژنامەنوس بۆ ناو قوتابخانەکان بێ رێگەپێدان قەدەغە کرا
توانا نەقی
لە رێگای نوسراوێکی فەرمییەوە پەروەردەی گشتی سلێمانی سەرجەم پەروەردەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت رۆژنامەنوس بێ رێگەپێدانی پەروەردە بچنە ناو قوتابخانەکانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نوسراوی ژمارە 18919 کە بەرواری 24.9.2026ـێ بەسەرەوەیە سەرجەم پەروەردەی قەزاو ناحیەکانی ئاگادار کردووەتەوە لەو بابەتە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، هیچ کاناڵێکی راگەیاندن بە بێ رێگەپێدانی پێشوەختە لەلایەن پەروەردەی گشتیەوە بۆیان نییە بچنە ناو قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنەوە، بە پێچەوانەوە تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن.
ئەمە نوسراوەکەی پەروەردەی گشتی سلێمانییە: